ناسر ڕەزازی

ئامینێ و لەیلێ شەڕیانە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
344
وەی دەبا لێمدەن بەو تیرە بمپێچن بەو زنجیرە
ئاخ دەبا لێمدەن بەو تیرە بمپێچن بەو زنجیرە
خاکی دنیا بە سەرم یارم پێم دەڵێ پیرە
ئای هەزار مردووم لە گۆڕ بێ هەر چاوی تۆم لە بیرە
ئامینێ و لەیلێ شەڕیانە وەی لەسەر چەپکێ ڕەیحانە
ئاخ دەبا بڕۆین مەلای بێنین بزانین خەتای کامیانە

هەی مەلام بێتە سەرینێ فەقێم بێتە پایینێ
ئاخ مەلام بێتە سەرینێ وەی فەقیم بێتە پایینێ
ئای بە دەنگێکی پڕ لە جۆش بۆ من بخوێنن یاسینێ
ئای ڕەفێقانم گشت بانگ کەن بۆم گێڕن گەرمەشینێ
ئامینێ و لەیلێ شەڕیانە، شەڕیانە وەی لەسەر چەپکێ ڕەیحانە
ئامینێ و لەیلێ شەڕیانە وەی لەسەر چەپکێ ڕەیحانە
ئاخ دەبا بڕۆین مەلای بێنین بزانین خەتای کامیانە
ئەی لەسەر گۆشەی چاویانە

وەی لەبەر ئەگریجەی جوانی خۆ شەوێ دەبمە میوانی
ئەی لەبەر ئەگریجەی جوانی من شەوێ دەبمە میوانی
پێم گوت ئاوێزانت بم ئەمشۆ تاکو بەیانی
هی لەبەر ئەو گۆزە دەمرم ناسک دەیبا بۆ کانی
ئامینێ و لەیلێ شەڕیانە، وەی شەڕیانە ئاخ لەسەر چەپکێ ڕەیحانە
ئەی دەبا بڕۆین مەلای بێنین بزانین خەتای کامیانە
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد