ئەرێ ڕەشماڵەی مەنگوڕان لە دۆڵ و لە خڕان
ئاخ لە جەرگبڕان قاتڵن بۆ کوڕان
لێ لێ لێ لێ لێ و دەسماڵێ
دەسماڵێ و دەسماڵێ لێ لێ دەسماڵێ
بۆ دەسرەبادانێ دەچتەوە ماڵێ
دە ئامێزێی دەگرم بۆ من هیچ ناڵێ
ئەرێ هەرچۆنی دەیڵێم وایە دەیکەم مەدح و سەنایە
مەدحی لە تاریف نایە جوانێک لە میراوایە
ئەمنیش وەکوو مەجنوونی نەماوم بۆ لەیلایە
لێ لێ لێ لێ لێ و دەسماڵێ
ئاخ دەسماڵێ و دەسماڵێ لێ لێ لێ... دەسماڵێ
بۆ دەسرەبادانێ دەچتەوە ماڵێ
دە ئامێزێی دەگرم بۆ من هیچ ناڵێ
ئەرێ سینگت باغی ؟؟؟چۆنی ؟؟؟ نووسراوە
؟؟؟ لە کرێی دوو ماچم داوە
مەڵێ شێتە و خەرفاوە زولفی گیابەند و خاوە
کەلەکەی ڕاستم دێشێ ئەو گوڵە بە مست لێیداوە
لێ لێ لێ... و دەسماڵێ
ئاخ دەسماڵێ و دەسماڵێ لێ لێ لێ... دەسماڵێ
بۆ دەسرەبادانێ دەچتەوە ماڵێ
دە ئامێزێی دەگرم بۆ من هیچ ناڵێ
ئەرێ عەمرم چاوم یارێ نووشتووی بۆ چاوزارێ
بەدکار بەردی لێ بارێ ئەو پەنجەی گەلەک ناسکە ؟؟؟
باسکم وە بن سەری دە سەمەرقەندی ؟؟؟
لێ لێ لێ... و دەسماڵێ
ئاخ دەسماڵێ و دەسماڵێ لێ لێ لێ... دەسماڵێ
بۆ دەسرەبادانێ دەچتەوە ماڵێ
دە ئامێزێی دەگرم بۆ من هیچ ناڵێ