زەکەریا عەبدوڵڵا

هەر یادت ماوە

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: دایە
شێوەزار: سۆرانی
493
هەر یادت ماوە یادت ژیانە
لە یادنامەی من شیرینی گیانە

بۆ هێشتت ببم بە خۆشەویستت
کە جێت دەهێشتم بە بێ هۆی ویستت
تۆ نەتدەزانی بەهاریش دەبەی
دڵم بە جارێ بێ لانە ئەکەی
برینێکی وات لە دڵ کردمەوە
تا شادی ئەوسات لەبیر بردمەوە
هەر یادت ماوە یادت ژیانە
لە یادنامەی من شیرینی گیانە
دونیاش هەر بە تۆ قەشەنگ و جوانە
ئاخ چەند جوانە

کە تۆ ڕۆیشتی من چیم بەسەر هات
ئیشق وا یاری خۆیم پێ ئەکات
ژیان لە دوای تۆ چی بە بەر ماوە
کۆشکی ئەوینت کرد بە کەلاوە
بۆ هەر لا بچم یادگاریت ماوە
هەر خەم و تاسەت بوو بە پاشماوە
هەر یادت ماوە یادت ژیانە
لە یادنامەی من شیرینی گیانە
دونیاش هەر بە تۆ قەشەنگ و جوانە
ئاخ چەند جوانە

ئەلبومی دایە ساڵی ٢٠٠١
ئاواز و دابەشکردن: زەکەریا
هۆنراوە: سەرکەوت ڕەسول