سابیر کوردستانی

هەتا دونیا دونیایە

بە دەنگی: سابیر کوردستانی
شێوەزار: سۆرانی
303
هەتا دونیا دونیایە من خێر لە خۆم نابینم
غەم و محنەت و خەفەت چۆن بۆتە هاوبەشی ژینم
بە هیچ دەوا و دەرمانێک ساڕێژ نابێ برینم

کاتی لاویم بەسەرچوو پیری بەرەو پیلم هات
هیچ خۆشیم لە ژیان نەدی بە دەقیقە و بە سعات
ئەوەندەم لە خودا دەوێ بمکوژێ بمدا نەجات

ژیانم کولەمەرگییە نازانم خۆشی چییە
ئەچمە لای هەر پزیشکێ پێم دەڵێ عیلاجت نییە

هەتا دنیا دنیایە من خێر لە خۆم نابینم
غەم و محنەت و خەفەت چۆن بۆتە هاوبەشی ژینم
هەتا دنیا دنیایە من خێر لە خۆم نابینم
غەم و محنەت و خەفەت چۆن بۆتە هاوبەشی ژینم
بە هیچ دەوا و دەرمانێک ساڕێژ نابێ برینم