هۆ کوردستان هۆ کوردستان هۆ وڵاتی بڕوا و ئیمان هۆ کوردستان هۆ کوردستان هۆ بازەکەی بە خوێن خەڵتان سەدان ساڵە چەتە و دوژمن دەم لە خوێنت هەڵئەمژن بەڵام هەرگیز ئاسکی زامار تۆ بە مۆڕە ناچی لە بار چوار ماڵەی تۆ قەڵای ئاسن لووتکەی ڕەوەز جێگەی باسن قەڵات قەڵای هەولێری زاڵ هەزار زوحاک ئەنێتە چاڵ تۆ بڕوانە لە مەهاباد لە چوارچرای هاوار و داد لە ماردینی جگەرخوێنا لە قامیشلی تۆڵە و سوێنا لە بابان و بادینانا لە کەرکووکی نەوت و نانا گڕکانی تۆ چۆن ئەسووتێ دوژمنی تۆ چۆن ئەلوورێ شیعر : ئیسماعیل خورماڵی
Ho kurdistan ho kurdistan Ho wilatî birwaw îman Ho kurdistan ho kurdistan Ho bazekey be xwên xeltan Sedan sale çetew dujmin Dem le xwênit hel’emjin Belam hergîz askî zamar To be more naçî le bar Çwar maley to qelay asin Lûtkey rewez cêgey basin Qelat qelay hewlêrî zal Hezar zuhak enête çal To birwane le mehabad Le çwarçiray hawarû dad Le mardînî cigerxiwêna Le qamîşlî tolew swêna Le babanû badînana Le kerkûkî newtû nana Girkanî to çon esûtê Dujminî to çon elûrê Şî’ir : îsma’îl xurmalî
نەجمەدین غوڵامی