سێ جار بەو مانگەی خەرمانەی داوە
هێستا مەیلی تۆم بە کەس نەداوە
ئەسمەرێ دولبەرێ هاجەرێ گەوهەرێ
تۆ مەڕۆ میوان بە بۆ برینەکانم هەر تۆ دەرمان بە
بۆ دەردەکەی من ئەتۆ لوقمان بە
سێ جار بەو مانگەی ڕوو لە کۆ دەکا
دڵەکەم کەڵکەڵەی باڵای تۆ دەکا
ئەسمەرێ گیان دولبەرێ ئۆف هاجەرێ دەی گەوهەرێ
مەڕۆ لە دواتم ڕەنگم نەدیوی عەشقی باڵاتم
تا بە ڕووی مردن هەر بە تەماتم
خودا بیستێنێ حەقم لە دایەت
خۆم جەورم کێشای کێ نیشت لە سایەت
ئەسمەرێ گیان دولبەرێ دەی هاجەرێ ئۆف گەوهەرێ
مەڕۆ میوان بە بۆ برینەکانم هەر تۆ دەرمان بە
بۆ دەردەکەی من هەر تۆ لوقمان بە
ئەو چاوە جوانەی ئەو تەل بەسەرە
ئەمنی کوشتووە خۆی بێخەبەرە
ئەسمەرێ گیان دولبەرێ دەی هاجەرێ مەڕۆ گەوهەرێ
مەڕۆ میوان بە بۆ برینەکانم هەر تۆ دەرمان بە
بۆ دەردەکەی من هەر خۆت لوقمان بە