سیروان غەریبم قەدرم بزانە
دەردی غەریبی گەلێ گرانە
براکانم کەسەکانم دوورم لێتان
بەڵام بۆ هەمیشە لەگەڵتانم
قورئانێ بێنە بیخە داوێنم
لە تۆ زیاتر کەس نالاوێنم
چەم پەی فەرش پات موژەش چون خارەن
بەڵام چێش کەرۆ چارش ناچارەن
هەر بایەکی مەیۆ لەسەر کۆی لەیلاخ
منیش بەو بایە ئەبم خۆش دەماخ
کاشکی ڕۆژ ئەزەڵ نەبوای بە یارم
نەبوای بە باعیس دڵی خەمبارم
خەرمانی خەمان ها وە کەلباوە
شەنکەر یەکێکە دوو شەن وە لاوە
هەر بایەکی مەیۆ لەسەر کۆی لەیلاخ
منیش بەو بایە ئەبم خۆش دەماخ
قەتارێ بێنن خەمانم بار کەن
لە شاری سنە دۆس خەوەردار کەن
وە هەر حاڵێ بۆ شەو بە ڕۆ بەروون
ئەی خوا سا مەرگێ سەحەر چێش کەروون
هەر بایەکی مەیۆ لەسەر کۆی لەیلاخ
منیش بەو بایە ئەبم خۆش دەماخ
کەوتووەتە بەینمان حەوت کەش و حەوت کۆ
مەگەر بای شەماڵ بمگەینێ بە تۆ
قەسەمت ئەدەم بە زات ئیلاهی
وەسڵ دۆس خۆشەن یا گەنج شاهی
هەر بایەکی مەیۆ لەسەر کۆی لەیلاخ
منیش بەو بایە ئەبم خۆش دەماخ