گوێت بنی بە کێڵ و قەبری شەهیدەوە هاوار ئەکا
گوێت بنێ بە دڵ و سینەی چیاتەوە هاوار ئەکا
هەر هەموومان لە سەنگەری پێشەوەداین ئەی کوردستان
لە ڕێی تۆدا هەر لە ڕیزی پێشەوەداین ئەی کوردستان
بوونی ئێمە بوونی تۆیە بوونی ئێوەش بوونی ئێمە
ژیانی تۆ ئازادی تۆ یەکسانە بە مەرگی ئێمە
کوردستان کوردستان
چۆن دەنەوێ کە بابان و بادینانت لەگەڵتایە
دار و بەردی گەرمیان و هەولێرەکەت لەگەڵتایە
چۆن دەنەوێی عەفرین و مەهابادەت لەگەڵتایە
خەڵک و هۆزی لای قامیشلی و ماردینەکەت لەگەڵتایە
کوردستان کوردستان
سوێن بە نەورۆز بە ڕاپەڕین سوێن بە مێژووی سەدان ساڵە
بە ڕووباری کۆچ و خوێنا بە ئازادی سەدان ساڵە
لە یاد ناچی ئەی کوردستان هەمیشە تۆ لە دڵمانای
وەک هەناسە لە گەروودایە هەمیشە تۆ لە بوونمانای
خەم نەتگرێ لێ ناگەڕێین ئەم بەهارەت بسووتێنن
جارێکی تر دڵی سەدان دایکی شەهید ببرژێنن
کوردستان
هزر نەکەی دێ لێ مینی
هەر دێ خەونا پێ ڤە بینی
سەرێ گارەی هەر ئاڤە کە تو وارێ من ناچێرینی
چ ئەسکەندەر، چ زەینەفوون بەری وە ل، ڤێرە پەیدا بوون
وەلاتێ مە لێ بوو ئاگر هەموو تەڤدە، رەڤین و چوون
هەر چێ کە بۆ مە پیلانا دێ ئاگەهدار کەم شڤانا
رێواس گاز دکەت ئەز و تو پێکڤە ناچی چ دیوانا
سەر هەڵبڕە وا ڕەشەبای خەنجەری کورد دونیای تەنی
ڕۆڵەکانت هەر وەک هەڵۆ دواسنووری دونیای تەنی
ئیتر بڵێ ئەی کوردستان دەستێوەردان چۆن زات ئەکا
دەم و لێوی پێکەنین و ژیانی تۆ قوفڵ بکا
ژیانی تۆ ئازادی تۆ یەکسانە بە مەرگی ئێمە
ژیانی تۆ ئازادی تۆ یەکسانە بە مەرگی ئێمە
کوردستان کوردستان