ئەم پەرچەم و ئەگریجە هەموو دوژمنی دینە
ئەو زولف و ڕووخەت ئافەتی سەرڕوویی زەمینە
نازیلێ لێرە لەوێ باریکەی خاسەکەوێ
هەر ئێستێ ماچم ئەوێ نایخەمە نیمەشەوێ بە شێخەکەی کانی کەوێ
عەشقت لە دڵم سابیتە نەک عاریزە قوربان
وەک توڕڕەیی شاهان کە لەسەر لێوی نەجیمە
نازیلێ لێرە لەوێ باریکەی خاسەکەوێ
هەر ئێستێ ماچم ئەوێ نایخەمە نیمەشەوێ بە شێخەکەی کانی کەوێ
عالەم چ دەزانێ کە ئەمن کوشتەیی کێمە
بەو تیری موژەت زاهیرە دائیم کە بەخوێنە
نازیلێ لێرە لەوێ باریکەی خاسەکەوێ
هەر ئێستێ ماچم ئەوێ نایخەمە نیمەشەوێ بە شێخەکەی کانی کەوێ
ئەو ڕیزەماڵەی بە ماڵ ئەنگۆوە
هەمووم خۆش دەوێ بەبۆنەی تۆوە
دایێ ناستینم وەی وەی باڤۆ ناستینم
دەردێ هەوییێ ئەو ژی ناکشینم
بە ئەستەم خۆت بنوێنە مەجبوورم بێمە سڵاوت
شێتی باڵای بەرزت بووم هەڵوەدای زوڵفی خاوت
مەستم دەڵێن مەستم شێتی بادە لە دەستم
خزمان لۆمەم مەکەن هەناری کەوتە دەستم نارنجی کەوتە دەستم
چاوت ئەستێرە ڕوو لە کۆ دەکا
ئەو دڵەم کەڵکەڵەی باڵای تۆ دەکا
نەچی نەچی نەچی ئازیز بێرەوە
خەمی دووریتم لەبیر بەرەوە
دەمەکەت بێنە دەم دەمانی کەم
دەسم تاڵانچی ناو مەمانی کەم
نەچی نەچی نەچی ئازیز بێرەوە
خەمی دووریتم لەبیر بەرەوە
لە ڕێگا دەرکەوت ئاو دێنێ بۆ ماڵ
چارۆکەی تەڕی گیان دەخشێ لە خڕخاڵ
گوڵم سەیزادە شاڵ گرێ گرێ
هەرکەس بیبینێ هەی بێ شک نامرێ
دەس لە ناوی دەس دوور لە ئاوایی
گەلێک ناخۆشە وەی دەردی جودایی
گوڵم سەیزادە شاڵ گرێ گرێ
هەرکەس بیبینێ هەی بێ شک نامرێ
ڕۆژێ نەتدیبام بێ شک ئەمردی
لەیلا گیان توخوا هەی کێ وای لێ کردی
گوڵم سەیزادە شاڵ گرێ گرێ
هەرکەس بیبینێ هەی بێ شک نامرێ
قەولی ئەو ڕۆژەی سەبەب شادییە
بە منت دابوو ئەرێ لەبیرت نییە
گوڵم سەیزادە شاڵ گرێ گرێ
هەرکەس بیبینێ هەی بێ شک نامرێ