چۆپی فەتاح

سیاچەمانە

بە دەنگی: چۆپی فەتاح
ئەلبۆم: چیت ناو بنێم ٢٠٠٣
شێوەزار: سۆرانی
344
سەرچاوەی ئاوێک کەڵەکێک لەسەر
ژنێ تێی ئەچێ ژنێ دێتە دەر
ئەمەش لە دێدا کانی ژنانە
قیبلەی دڵداری هەرزەکارانە
سیاچەمانە گیانە سیاچەمانە
بەهەشتی عەشقە ئەم هەورامانە
سیاچەمانە وەی وەی سیاچەمانە
هەورامان جێگەی سیاچەمانە

ئێواران پۆل پۆل لاوی کاکۆڵ لوول
سەرەڕێ ئەگرن سەرگەرم و عەجوول
هەرچەند هاڕەی دێ هەیاسەی جوانێک
لە هێلانەی دەم ئەفڕێ ئامانێک
سیاچەمانە گیانە سیاچەمانە
بەهەشتی عەشقە ئەم هەورامانە
سیاچەمانە وەی وەی سیاچەمانە
هەورامان جێگەی سیاچەمانە

عەشقی ئێوارەی سەرەڕێی کانی
بەر ئەداتە چەم کڵپەی گۆرانی
ڕۆژ ئاوا ئەبێ چەم تاریک دایە
دەنگی کنا لەیل هەر دوایی نایە
سیاچەمانە گیانە سیاچەمانە
بەهەشتی عەشقە ئەم هەورامانە
سیاچەمانە وەی وەی سیاچەمانە
هەورامان جێگەی سیاچەمانە