عاشقان دێن لە دوور دیارن و دیارن
ڕەنگیان زەردە و لێو بەبارن و بارن
بە دەردی دڵ گرفتارن و تارن
مەنعیان مەکەن ساحەب یارن و یارن
جوانی جوانی جوانی جوانی...
ئاسکی شاخ و کارمامزێ گەرمیانی
جوانی جوانی جوانی جوانی...
ئاسکی شاخ و کارمامزێ بۆکانی
جووتێ ساقی گوارە زێڕن و زێڕن
مەی لە مەیخانان دەگێڕن دەگێڕن
عاشقان لە دین وەردەگێڕن و گێڕن
کارمامزێ دەشتی باژێڕن باژێڕن
جوانی جوانی جوانی جوانی...
ئاسکی شاخ و کارمامزێ گەرمیانی
جوانی جوانی جوانی جوانی...
ئاسکی شاخ و کارمامزێ بۆکانی
دەستەی عاشقان مەجلیسیان گرت و گرت
بە عام ناردیان ساقییان بانگ کرد و بانگ کرد
ساقی مەست بوو پیاڵەی پڕ کرد و پڕ کرد
چاوی گێڕا عاشقی قڕ کرد و قڕ کرد
جوانی جوانی جوانی جوانی...
ئاسکی شاخ و کارمامزێ گەرمیانی
جوانی جوانی جوانی جوانی...
ئاسکی شاخ و کارمامزێ بۆکانی
ساقی وەباڵی منت بە ئەستۆ
دنیایە و وەسیەت ئەکەم لەلای تۆ
ئاخ یاغالیب
کە مردم توخدا هەر بە مەی بمشۆ
کە مردم هەر بە مەی بمشۆ
بۆم مەکە شین و گریان و ڕۆڕۆ
عاشق دەبێ جانانە بێ جانانە بێ
جام و پێکی مەیخانە بێ مەیخانە بێ
عاشقی چاوی ئەفسانە بێ ئەفسانە بێ
لەبۆ ساقی دێوانە بێ دێوانە بێ
جوانی جوانی جوانی جوانی...
ئاسکی شاخ و کارمامزێ گەرمیانی
جوانی جوانی جوانی جوانی...
ئاسکی شاخ و کارمامزێ بۆکانی
ئاخ یاغالیب
عاشقان دێن لە دوور دیارن و دیارن
ڕەنگیان زەردە و لێو بەبارن بەبارن
مەنعیان مەکە ساحەب یارن و یارن
بە دەردی دڵ گرفتارن و تارن
جوانی جوانی جوانی جوانی...
ئاسکی شاخ و کارمامزێ گەرمیانی
دەستەی عاشقان مەجلیسیان گرت و گرت
بە عام ناردیان ساقییان بانگ کرد و بانگ کرد
ساقی مەست بوو پیاڵەی پڕ کرد و پڕ کرد
چاوی گێڕا عاشقی قڕ کرد و قڕ کرد
جوانی جوانی جوانی جوانی...
ئاسکی شاخ و کارمامزێ بۆکانی