کەوتە کلیشەم کەوتە کلیشەم
شەوێک سەودای لەیل کەوتە کلیشەم
پەروانەئاسا تەوافی ڕووی شەم
تێکی هەڵشێلا هۆش و ئەندیشەم
ئەی خودا لەو ئاگربارانە بارانە بارانە
هەی بە بێ تۆ ماڵم وێرانە وێرانە وێرانە
بە زۆری شۆڕی سەودای پڕسەودا
ڕوو بکەمە کۆی یار لە نیوەشەودا
سەرگۆنای ماچ کەم لە شیرین خەودا
ئەی خودا لەو ئاگربارانە بارانە بارانە
هەی بە بێ تۆ ماڵم وێرانە وێرانە وێرانە
سەری هەڵبڕی چاوی پێم کەوت
یەخەی دادڕی بەیان دەرکەوت
ئەی خودا لەو ئاگربارانە بارانە بارانە
هەی بە بێ تۆ ماڵم وێرانە وێرانە وێرانە
سپیدەی بەیان سەر ڕەشی شەو کەوت
هێندەی جوێن دا تووڕەیی و سرەوت
جوێنی بۆ من بوو بە بەهانە
ئەی خودا لەو ئاگربارانە بارانە بارانە
هەی بە بێ تۆ ماڵم وێرانە وێرانە وێرانە
با بێ بۆت بڵێم باسی جوانیم
ڕۆژانی بەرخی و شەوانی شوانیم
کۆرپەی ئازیز بووم شوانکارەی شادی
قەسسەم بەو خاڵەی لە ڕووتە
فینجانەی مەمکت یاقووتە
سەرهەڵێنە جەرگم سووتا
ئەی خودا لەو ئاگربارانە بارانە بارانە
هەی بە بێ تۆ ماڵم وێرانە وێرانە وێرانە
وتم جنێوت بۆ من خەڵاتە
کەمەندی سەودای تۆم کەوتە گەردن
وام ڕائەکێشێ بێباک لە مردن
ئەی خودا لەو ئاگربارانە بارانە بارانە
یار بە بێ تۆ ماڵم وێرانە وێرانە وێرانە