ناسر ڕەزازی

نازارەی ناز مەکە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
357
نازارەی ناز مەکە شیرین گیان ناز مەکە
ئەرێ هانێ سێوەکەت چیدی بانگەواز مەکە
ئەر ماڵێ باری کرد دەی دەی کەس نەیگێڕاوە
ئەی ماڵێ باری کرد ئازیز کەس نەیگێڕاوە
ئەرێ بۆخۆم دانیشتم دەی دەی دڵخۆشیم داوە
نازارەی ناز مەکە شیرین گیان ناز مەکە
ئەرێ هانێ سێوەکەت چیدی بانگەواز مەکە

ئەی خاڵێ لە تۆ دیم دەی دەی یەک لە ئەفسانە
ئەر خاڵێ لە تۆ دیم ئازیز یەک لە ئەفسانە
ئەی نەک لە گوڵ سۆسەن وەی وەی خاڵی زەمانە
ئەرێ نەک لە گوڵ سۆسەن دەی دەی خاڵی زەمانە
نازارەی ناز مەکە شیرین گیان ناز مەکە
ئەرێ هانێ سێوەکەت چیدی بانگەواز مەکە

ئەی خاڵێ لە مابەین دەی دەی دوو ئەبرۆ خاسە
ئەرێ لە دوور بدرەوشێ دەی دەی بێژی ئەڵماسە
نازارەی ناز مەکە شیرین گیان ناز مەکە
ئەرێ هانێ سێوەکەت چیدی بانگەواز مەکە