حەمە جەزا

گلەیی لە کەس ناکەم

بە دەنگی: حەمە جەزا
شێوەزار: سۆرانی
331
گلەیی لە کەس ناکەم، بۆ بەختی خۆم ئەگێریم
دڵی خۆم بۆ تۆ هانی زاڵم قەدرت نەزانی

بە ئاهم گرفتاری، لە عشقم شەرمەزاری
چاو کاڵ لە تۆ تۆراوم، دڵم تەنگە و گریاوم
گلەیی لە کەس ناکەم، بۆ بەختی خۆم ئەگێریم

دایم دڵم ئەشکێنی ڕۆژێک ئەبێ نامبینی
تییەیی ئەگەڕی لە شوێنم ئەو ساکە من ناتبینم
گلەیی لە کەس ناکەم، بۆ بەختی خۆم ئەگێریم

شەرتە ڕۆژێکم مابێ نەیڵم دڵمت لەلا بێ
هەندەو لێ پاڕامەوە، ڕووت نەکرد بە لامەوە