تاهیر تۆفیق

شلێرە

بە دەنگی: تاهیر تۆفیق
شێوەزار: سۆرانی
283
شلێرە وەی شلێرە
شلێرە گیان شلێرە
بۆنخۆشە وەک کنێرە
شلێرم چەندە جوانە
لە بەگزادەی هەولێرە

شلێرم هات بە لەنجە
شلێرە هات بە لەنجە
مەمکۆڵەی چەندە قنجە
وەرە بێنیە ماچت کەم
سینەت باغی ترنجە

شلێرم چەندە جوانە
قژی کاڵی پەخشانە
قژی کاڵ و پەخشانە
وەرە بێنیە ماچت کەم
شلێر کیژی کوردانە
شلێر کیژی کۆییانە

شلێرە وەی شلێرە
شلێرە گیان شلێرە
بۆنخۆشە وەک کنێرە
شلێرم چەندە جوانە
شلێرە چەندە جوانە
لە بەگزادەی هەولێرە
لە *؟؟؟ هەولێرە

*؟؟؟: ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە؛ تکایە ئەگەر دەیزانن بۆمانی بنووسن
سپاس