شلێرە وەی شلێرە
شلێرە گیان شلێرە
بۆنخۆشە وەک کنێرە
شلێرم چەندە جوانە
لە بەگزادەی هەولێرە
شلێرم چەندە جوانە
شلێرە چەندە جوانە
قژی کاڵی پەخشانە
بە چاوی خۆمم دیتووە
من بۆخۆم وا دەیزانم
شلێر کیژی کۆییانە
شلێر کیژی کوردانە
شلێرە وای شلێرە
شلێرە گیان شلێرە
بۆنخۆشە وەک کنێرە
شلێرم چەندە جوانە
لە بەگزادەی هەولێرە
شلێرم هات بە لەنجە
شلێرە هات بە لەنجە
مەمکۆڵەی چەندە قنجە
وەرە بێنیە ماچت کەم
سینەت باغی ترنجە
شلێرە وای شلێرە
شلێرە گیان شلێرە
بۆنخۆشە وەک کنێرە
شلێر بێنیە ماچت کەم
وەرە بێنیە ماچت کەم
لە بەگزادەی هەولێرە