وەرە دەستم لە دەستی تۆدا بێ
با جارێ ڕەحمێکت بە دڵدا بێ
دڵم مەشکێنە ئاشق وا نابێ
ئەم سینەت مەگرە با ڕووی لە با بێ
لەو چاوە جوانە چ ناز دەبارێ
ئەم دڵە شێتەم دەبا بەجارێ
ها بۆ تۆ دیاری گوڵی بەهارێ
ڕێم بە بانگت کەم پێت بڵێم یارێ
دڵخۆشم بە تۆ بەم خەندە جوانە
داگیرم دەکەن ئەو نیگایانە
کێ وەک تۆ دەبێ لەم کوردستانە
کوڕ و کاڵ بۆ تۆ هەموو شەڕیانە
لەو چاوە جوانە چ ناز دەبارێ
ئەم دڵە شێتەم دەبا بەجارێ
ها بۆ تۆ دیاری گوڵی بەهارێ
ڕێم بە بانگت کەم پێت بڵێم یارێ
ئەلبومی گەنجی پیر ساڵی ٢٠٠٧
ئاواز و دابەشکردن: زەکەریا
هۆنراوە: سامی ئەرگۆشی
ئامادەکردن: چنار تەپەچیک