یادەکانت پشکۆن، بڵێسەی ئاگرن
نامەکانت بێ هاوسەرن، وەک وێنەکەت سەوداسەرن
نیوەشەوە کەی دێیتەوە کزەی جەرگم
تاریکی شەو بۆتە بەرگم
فرمێسکی خەم بۆتە خەو و نان و بەرگم
یادەکانت پشکۆن، بڵێسەی ئاگرن
نامەکانت بێ هاوسەرن، وەک وێنەکەت سەوداسەرن
ئازیزەکەم سەرمای ژیان فەوتاندوومی
جێژوانی سارد تەزاندوومی
ناشارەزام دەریای خەفەت خنکاندوومی
یادەکانت پشکۆن، بڵێسەی ئاگرن
نامەکانت بێ هاوسەرن، وەک وێنەکەت سەوداسەرن
گەر بێیتەوە شەرت بێ لە باوەشت بگرم
نازت بە چاوان هەڵبگرم
فرمێسکەکان بە دەستی خۆم یەک یەک بسڕم
یادەکانت پشکۆن، بڵێسەی ئاگرن
نامەکانت بێ هاوسەرن، وەک وێنەکەت سەوداسەرن