هەر لە یەکەم دزەنیگای دیدارتەوە
لە کازیوەی تیشکی خۆری ڕوخسارتەوە
کۆڕی زیکرم لە خانەقای چاوانی تۆدا ئەگێڕم
مەلی سۆزم بۆ ئاسمانی خۆشەویستی تۆ ئەنێرم
لەو ڕۆژەوەی شەوی ژوانمان بۆ دەریای عەشقی ئەبردین
لەو دەمەوەی باخی گیانمان خەندەپڕژێنی ئەکردین
کۆڕی زیکرم لە خانەقای چاوانی تۆدا ئەگێڕم
مەلی سۆزم بۆ ئاسمانی خۆشەویستی تۆ ئەنێرم
لەو ساتەوەی دڵم بۆتە جێ نزرگەی ئەوینی تۆ
لەو کاتەوەی سینەم بۆتە هەگبەی خەم و ئەسرینی تۆ
کۆڕی زیکرم لە خانەقای چاوانی تۆدا ئەگێڕم
مەلی سۆزم بۆ ئاسمانی خۆشەویستی تۆ ئەنێرم
مەقام:
ئازیز ئەی کەسم ئەی ئای ئای ئای ئای
من لە خەون و بێداریما من لە شادی و بێزاریما
کە ئەڕوانم هەر شوێنێک تارمایی ڕۆحی تۆی لێیە
سەرنج ئەدەم لە هەر شۆخێ خەیاڵی چاوی تۆی پێیە
ئازیز ئەی ئای هەی داد هەی داد هەی ئۆی