حەمە جەزا

گوڵی ئاوات

بە دەنگی: حەمە جەزا
شێوەزار: سۆرانی
431
ئەی گوڵی ئاوات، گەشەت بێ و پێکەنە
نەختێ نرخ و فەڕ بدە بەم چیمەنە
سەر پەرۆشی بۆنی ئێوارانتە
گیان پەرێشانی پیاڵەی گوڵشەنە
کوا لە کوێیە بولبولی سەودا سەرت
بۆچی بێ ئاواز و سۆزی دەگمەنە
گوڵ وتی ئاسمانی پاکی نیشتمان
پڕ تەم و هەوری بەد و نارەسەنە
ئەی گوڵی ئاوات، گەشەت بێ و پێکەنە
وا لە ژێر تینی گڕی داگیرکەرا
هەردەیی ڕەنگینی خاکم ڕووتەنە
سەیری پەنجەی دوژمنی تینوو بە خوێن
نەو گوڵی لاوان ئەکاتە دەسکەنە
پێکەنە ئێستا لە جێگەی دەست و پێ
بۆ قەفی زنجیری دوژمن گەردنە
وا لە جێگەی ناز و ناڵینی کەڵان
هەر زڕەی زنجیر و زرمەی پێوەنە
ئەی گوڵی ئاوات گەشەت و پێکەنە
نەختێ نەخت و فەڕ بدە بەم چیمەنە
سەر پەرۆشی بۆنی ئێوارانتە
گیان پەرێشانی پیاڵەی گوڵشەنە

بۆ مژی جامی لەبا لەب ئاڵتە
لێوی ناسۆرم بەبار و وشکەنە
بۆ کز و سیس و لوول و بێ گەشەی
ڕیشەیی تۆرا و تاڵیت هەڵکەنە
هەر زرەی زنجیر و زرمەی پێوەنە