عەدنان کەریم

ئەستێرەی ئاوات

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
292
گوڵستانی ڕۆح تەرزە دایکوتا
پووش و پەڵاشە سەوزەڵانی ژین
ئەستێرەم دەدواند بە نیوەشەوێ
خۆم نەگریام و ئەو کەوتە گرین
خۆرەتاوی دا کەلی سبەینێ
بەفر گرتووبوو هێنامیە شنە
کە هەڵپژانی ژیان و مەرگە
خونچەی ئاواتی لەبەیندا ونە
تەمەن شەپۆلە ڕامان دەماڵێ
نەکەن دارستان ئاگرباران کەن
چاوی هیوامان ئەوە داڕژا
نەتانکردبێ هەوا وێران کەن
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری