عەدنان کەریم

نمەی باران

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
350
برژانگی هەردوو چاوانت وەکوو پەپوولەی پاییزە
بەدەم بای هەناسەمەوە بەرەو چاوم هەڵدەفڕین
بێدەنگ بوویت و منیش بێدەنگ
نیگای چاوم لەسەر ڕەنگی کاڵی لێوت نیشتنەوە
نمەنمە دەنگی ئاوازی بارانی سەر چەتری ڕەش خستیانە ناو ماچێکی گەش
نەمانزانی زەمان وەستابوو یا دەڕۆی
کاتێ کە سەرمان هەڵبڕی
باران سەوز بوو
گەڵا سەوز بوو
تەم شەماڵ بوو
چەتری سەرمان سێبەری هەوری بەهار بوو
من پێم وتی ئەم باخچەیە، سەوزە وەک چاوەکانی تۆ
تۆ پێت وتم ئەم باخچەیە تەڕە وەک چاوەکانی تۆ
من پێم وتی ئەم باخچەیە، سەوزە وەک چاوەکانی تۆ
تۆ پێت وتم ئەم باخچەیە تەڕە وەک چاوەکانی من
برژانگی هەردوو چاوانت وەکوو پەپوولەی پاییزە
بەدەم بای هەناسەمەوە بەرەو چاوم هەڵدەفڕین
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد