عەدنان کەریم

سازی ئاوارە

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
293
وەرن ئەی سازی ئاوارە بە هانای سۆزی گریانم
دڵم بەستەی دەوێ ئەمڕۆ بەجێ دێڵم موکریانم
وەکوو هەنگاوەکانیشم دەلەرزێ وەک دڵ و دەنگم
دەبا وێنەی منی کۆچەر بناڵێ سازی دڵتەنگم
بەسەر ئەم خاکە شیرینە نیگای ڕێبواری من دەکشێ
لە یادمدا بمێنێ با لە ئاخر دیمەنی نەخشێ
ئەگەرچی نایەڵێ ئەسرین ببینم دیمەنی شاری
کەچی پێم خۆشە ماچی کەم تەواوی دەر و دیواری
بە قوربان خاکی ڕەنگینی موکریان و مەهابادی
دەڕۆم و هەر ئەویندارم بە شاری شیعر و ئازادی نازدار ئەی گیان
مەهابادە قەڵای جوانی، هەوارگەی شیعر و گۆرانی
لە مێژووی نیشتیمانمدا ترووسکەی دێ چراکانی
لە خۆم غەریبم ئەی نازدار ئەی گیان
هۆنراوە: شەریف حوسێنپەناهی