پاییز بوو باران نم نم ئەباری، نیگای چاوانی پاییز و مەستی
وەک چەم ڕژایە دەشتی گیانمەوە، دەستی خۆزگەمی خستە نێو دەستی
وێنەی دوو دڵ و تیرێکمان هەڵکەند، لەسەر قەدی ئەو دار ئەرخەوانە
توخوا تۆ بڵێی ئەو دارە مابێ، یا ئەویش سووتووی سەر گۆڕەکانە
بۆ چوار وەرزی ساڵ نابێتە پاییز، تا نیگای ئەوم هەردەم نیشان دا
ئەو نیگای لە سینگما ئەسووتێ، چەخماخە ئەدا لەناخی گیانا
بە سۆز و یادی هەواری باڵای، زستانی پار بوو لە ڕێبەندانا
بەفری بەر دەرگام کرد بە پەیکەری، تا تەزووی ئۆخەی بێنێ بە گیانا
پاییز بوو باران نم نم ئەباری، نیگای چاوانی پاییز و مەستی
وەک چەم ڕژایە دەشتی گیانمەوە، دەستی خۆزگەمی خستە نێو دەستی