لاکە بەم لاوە ببینە ڕەنگم
ڕۆشن کە حوجرەی دەروونی تەنگم
دەروونم لە خەم تۆزێ ئازاد بێ
دڵەی زامارم با تۆزێ شاد بێ
تۆی گوڵی ناو باغی ژیانم
دەمت خونچەکەی گوڵزاری بەهارم
بەڵکوو ڕۆشن بێ سەرا و سەرزەمین
ببینم باڵای یاری نازەنین
بای نەسیم کەوتەوە
شنەی زوڵفەکەی لەسەر ڕووی نیانی
یار بە لەنجە و لار هاتەوە بە ڕەوتی جوانی
خونچەدەم خەندە ناز دەکا سپێدەی بەیانی
تۆی گوڵی ناو باغی ژیانم
دەمت خونچەکەی گوڵزاری بەهارم
تۆ خۆ دەزانی چەند پەرێشانم
سەرحەڵقەی دەستەی دەروون ڕێشانم
سەر بنێ بە لای خاکی گۆڕخانم
با دەرچێ لە دڵ خەمی زامانم
تۆی گوڵی ناو باغی ژیانم
دەمت خونچەکەی گوڵزاری بەهارم
بەڵکوو ڕۆشن بێ سەرا و سەرزەمین
ببینم باڵای یاری نازەنین
بای نەسیم کەوتەوە
شنەی زوڵفەکەی لەسەر ڕووی نیانی
یار بە لەنجە و لار هاتەوە بە ڕەوتی جوانی
خونچەدەم خەندە ناز دەکا سپێدەی بەیانی
تۆی گوڵی ناو باغی ژیانم
دەمت خونچەکەی گوڵزاری بەهارم