کە ئەو جوانە بەعینوانە بە ناز چاوانی هەڵدێنێ
ڕەگ و ڕیشەی دڵی زارم بە جارێ دائەلەرزێنێ
لە پرشنگی دوو چاوی ڕەش لە شەوقی کوڵمەکەی ئاڵی
من بێچارە وەک پەروانە بە بێتاوان ئەسووتێنێ
کە ئەو جوانە بەعینوانە بە ناز چاوانی هەڵدێنێ
ڕەگ و ڕیشەی دڵی زارم بە جارێ دائەلەرزێنێ
لە لام هەرزانە گیان و دڵ بکەم شاباشی ئەو شۆخە
بە شەرتێ یاری شیرینم دڵی خۆی هیچ نەڕەنجێنێ