چۆپی فەتاح

حەوت ملیار کەس

بە دەنگی: چۆپی فەتاح
شێوەزار: سۆرانی
275
قەسەم بەو خوایەی کە تەنیا و تاکە
لە حەو ملیار کەس هەر تۆم پێ چاکە
چون لەگەڵ دڵمای بێدڵیم ناکەی
منی لێ دەرچێ گوێ بە کەس نادەی

جا خوا ئەتگرێ گەر وا نەبی بۆم
مەمنوونی خوا بە کە من یاری تۆم
کێ خوایی ئەیاتێ بەختی وا بێنێ
شۆخ و شەنگێکی وەک من بیدوێنێ
قەسەم بەو خوایەی کە تەنیا و تاکە
لە حەو ملیار کەس هەر تۆم پێ چاکە
چون لەگەڵ دڵمای بێدڵیم ناکەی
منی لێ دەرچێ گوێ بە کەس نادەی

بۆیە سەرسامی کەسایەتی تۆم
چاوت ناچێتە سەر کەس بێ لە خۆم
چونکە ئەزانی منیش چۆنم بۆت
سەیری کەس ناکەم بێ لە چاوی خۆت
قەسەم بەو خوایەی کە تەنیا و تاکە
لە حەو ملیار کەس هەر تۆم پێ چاکە
چون لەگەڵ دڵمای بێدڵیم ناکەی
منی لێ دەرچێ گوێ بە کەس نادەی

ناز لە من جوانە، تۆی نازکێشەکەم
کەسم بۆ چییە تۆی گشتکەسەکەم
دۆعا ئەکەم خوا تۆم لێ نەسێنێ
ئەم ئەوینەمان تا سەر بمێنێ
قەسەم بەو خوایەی کە تەنیا و تاکە
لە حەو ملیار کەس هەر تۆم پێ چاکە
چون لەگەڵ دڵمای بێدڵیم ناکەی
منی لێ دەرچێ گوێ بە کەس نادەی
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد