عەدنان کەریم

لەرزانە

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
307
بیکە بۆ خاتر زەردەکەی خورئاوا
سەرێ بێنێ دەر وەی لەتۆی کەژاوە
یاران لە جەرگم ئاخ یاران لە جەرگم
تیری شەم ئیمشەو وەی درا لە جەرگم
بەو تیرە گەییوم تا ئاکامی مەرگم
شەهیدم کفن بۆی مەکەن بە بەرگم
سەدای لایە لایەکەت هات لە دوورەوە
سەر بە گێلگێلە ئازیز زەرد و سوورەوە
چریکەی سوڕنا و هەی پریکەی خەندە
پەشێوی زوڵفان ئەی ڕیشەی دڵ کەندە
ئیشارەی وەناز هەی لەبخەندەی وە نەرم
نەمانای خاڵان ئەی نە تۆی پەردەی شەرم
سەدای لایە لایەکەت هات لە دوورە
سەر بە گێلگێلە ئازیز زەرد و سوورەوە
سەرچۆپی وە ناز ئەی قوڵ هوردای دەسماڵ
بریقەی شیشە و ئەی لەرەی لیمۆی کاڵ
چەو بەزم شیرین ئەی منیش کەن وە یاد
بەزمتان جەم بۆ ئەی دایم وە دڵشاد
سەدای لایەلایەکەت هات لە دوورە
سەر بە گێلگێلە ئازیز زەرد و سوورەوە
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد