ئازیز ئەرێ ئەی فەڵەک ئەی داغم ئەرێ ئەی ئەی
ئازیز ئەی داغم ئەی وەی وەی
مەکەن مەنعم لە شین و ناڵە ئەمشەو
لە دووریتا مەزاقم تاڵە ئەمشەو
وەفا مرد و موحیبەت بێ سەمەر ما
سەفا خەوت و جەفا بێدارە ئەمشەو
ئەوەندە ئارەزوومەندی بەیانم
کە یەک لەحزە لەلام سەد ساڵە ئەمشەو
شکۆفەی شەوق و سۆزەی شادمانیم
بە لافاوی خەفەت پاماڵە ئەمشەو
خەریکی کۆچە گوڵ ژاکاوە بەرگی
چەمەن پڕ شین و بولبول لاڵە ئەمشەو
دەفەم هەم دەردە بۆ هاوار و فریاد
ڕەفیقی شیوەنم شمشاڵە ئەمشەو
بە یادی تاقی ئەبرۆ و چاوی شیرین
کەلاوەی بێستوونم ماڵە ئەمشەو
دڵێکم بوو ڕەفیق و هەمزبانم
لە حەڵقەی پەرچەما جێ ماوە ئەمشەو
هۆنراوە: #زاری