عەزیز شاڕۆخ

تەنیایی

بە دەنگی: عەزیز شاڕۆخ
شێوەزار: سۆرانی
294
ئاخ و داخ و دەرد لە دەستی تەنیایی
پەشێوی بێ حەد، لە دەردی بێ دوایی
ئەم سەرسامییە
بێ ئارمییە
دڵ ناکامییە
کەی دێ کۆتایی؟

بۆ هەر کوێ ئەچم پێی خراپترم
ناسرەوێ دڵەی پڕ ئاگرم
نە لەناو گوڵزار،
نە لای خزم و یار،
نە لە دەشت و شار،
ئۆقرە ناگرم

لە دەست شار هەڵدێم
دەچمە ناو گوڵزار
لەوێش هەڵناکەم، دێمەوە ناو شار

وەک ئارام نەماو،
دڵ و پێ سووتاو،
خانەی خەو ڕووخاو،
لە دنیا بێزار
بۆ هەر کوێ ئەچم پێی خراپترم
ناسرەوێ دڵەی پڕ ئاگرم
نە لەناو گوڵزار،
نە لای خزم و یار،
نە لە دەشت و شار،
ئۆقرە ناگرم