عەدنان کەریم

مەقامی هومایوون

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
225
ئای وەی ئەی داد هەی داد ئەی یار ئەی هەی داد هەی داد هەی داد هەی یار
هەی یار هەی
لەو شارە خەدەنگی سەنەمێکم لە جگەر دا
شۆخێکە خەمی ئایینەداری بە قەمەر دا
خەمڵیوە وەکوو گوڵ ئای ئەی یار ئەی یار ئەی یار ئەی
خەمڵیوە وەکوو گوڵ بە سەر و بەرگی بەهاری
خۆی گوڵ، دەمی گوڵ، چەپکەنی گوڵناری لەبەردا
بۆ زەوقی تەکەللوم کە دەمی هاتە تەبەسسوم
خەندەی لە دەمی غونچە و تەعنەی لە شەکەر دا
شەڕیانە لەسەر موڵکی دڵم غەمزە و نازی
بۆیێکە بە جووت دێن وەکوو نەشتەر لە جگەردا
هەی داد هەی داد هەی داد هەی یار هەی یار هەی وەی
ئای وای هەی داد هەی داد ئەی یار ئای
تیرت کە قەراری جگەرم بوو وە دڵم کەوت
تا ڕۆژی حەشر داغی خەدەنگت لە جگەردا
هەر لەحزە وەفایی وەکوو بولبول کە دەناڵێ
کەس مەنعی نەکا عەشقی گوڵەندامی لەسەردا
هەی داد هەی داد ئەی یار ئەی هەی داد هەی داد
هۆنراوە: #وەفایی
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد