عەباس کەمەندی شەهین تاڵەبانی

سەبری

بە دەنگی: عەباس کەمەندی و شەهین تاڵەبانی
ئەلبۆم: گوڵی زەرد و سوور
شێوەزار: سۆرانی
342
ئای ئەگەر ناوەکەت فەرامۆشم بێ
ئەی سفیدی کەفەن باڵاپۆشم بێ
ئەی دڵەکەم دەربێرن بڕوانن پێیا
وەی بە غەیری ناو تۆ ەیچ نییە تێیا
سەبری سەبری

وەی شەرت بێ لە داخت تا ڕۆژی مەحشەر
وەی بەرگەی ئازیەتیت دەرنەیرم لەبەر
سەبری سەبری

ئای سەبری گوڵفرۆش گوڵ دانە دانە
وەی دڵەکەم بۆ دڵەکەت وێڵ و وەیلانە
ئای سەبری بۆ خاتر تەکیەی بابەشێخ
وەی مەمکوژە بە ناز مەمبڕە بە تێخ
سەبری سەبری

ئای قورئانێ بێرە و بیخە داوێنم
من لە تۆ زیاتر کەس نالاوێنم
ئای قەسەم بە قورئان خەتمی کەلامە
وەی عیشقت تا مەحشەر پابەندی پامە
سەبری سەبری

ئای ئەگەر ناوەکەت فەرامۆشم بێ
ئەی سفیدی خەفەت باڵاپۆشم بێ
ئەی دڵەکەم دەربێرن بڕوانن پێیا
وەی بە غەیری ناو تۆ ەیچ نییە تێیا
سەبری سەبری

وەی شەرت بێ لە داخت تەرکی دنیا کەم
وەی بە وێنەی مەجنوون ڕوو لە سەحرا کەم
وەی شەرت بێ لە داخت تا ڕۆژی مەحشەر
وەی بەرگەی ئازیەتیت دەرنەیرم لە بەر
سەبری سەبری

ئای هەڵبگرە خەنجەر بیدە لە جەرگم
وەی ئەوسا بیخوێنە یاسینی مەرگم
ئای هەڵبگرە خەنجەر بینە پامەوە
وەی خۆت بووە بە حاکم بێرە لامەوە
سەبری سەبری

ئای ئەگەر گیان کێشان وەک دووری تۆ بێ
وەی یاخوا بە نەسیب گەوری سەر کۆ بێ
ئای بیکە بە خاتر سی جزمەی قورئان
وەی لەمە زیاتر مەمکە سەرگەردان
سەبری سەبری
سەبری سەبری