عەزیز شاڕۆخ

ئێوارەیە

بە دەنگی: عەزیز شاڕۆخ
شێوەزار: سۆرانی
326
ئێوارەیە وا هەڵگرە سا گۆزەی تازە
ڕێی کانی جوانێ، مونتەزیری جیلوەیی نازە
بەر ماڵی ئێوە قیبلەیی ڕووی ئەهلی نیازە
ئێوارەیە وا هەڵگرە سا گۆزەی تازە

سەر جادە موعەتەر کە بە بۆی خونچە و مێخەک
بەو لەنجەیەوە بەستە بڵێت ورشەیی خامەک
هاڕەی کەمەرە و پڵپڵە و گوارە و مێخەک
ئێوارەیە وا هەڵگرە سا گۆزەی تازە

چەن جوانی بەرەو مەغریب دەچی زەردە دەدا لێت
پرشنگی خشڵ ئەبڵەق دەکا خاکی بەری پێت
ڕۆژی دەمی کەل حازرە بۆ پێشکەشی بەر پێت
ئێوارەیە وا هەڵگرە سا گۆزەی تازە

وەختێ کە ئەکەی چەشنی نەسیم لەنجە بەرەو ماڵ
ئەگریجەی تەڕ پەخشە لەسەر کوڵم و خەت و خاڵ
شەڕیانە شەماڵ، پەنجە لەسەر ڕەنگی ڕەش و ئاڵ
ئێوارەیە وا هەڵگرە سا گۆزەی تازە