عەدنان کەریم

مەقامی دەشتی

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
228
ئای ئامان ئەی یار ئەی یار ئەی یار ئەی
ئای وەی
موددەتێک بوو نووری چاوم چووبوو، ڕۆژم ببوە شەو
ڕووی درەخشانی لەبەر زوڵفی پەرێشان وا نەبوو
ئای ئەی یار ئەی وەی
زوڵفی لادا هەر بە ئوممێد بووم کە ڕۆژ ئاوا ببێ
ماڵی من وێران بوو عومری من چوو، ڕۆژ ئاوا نەبوو
هەی داد هەی داد هەی داد یار یار ئەی یار ئەی یار ئەی یار یار ئەی وەی ئەی
وەی
قەترە قەترە خوێنی چاوم یەک دەم ئارامی نییە
ڕۆژێکی بۆ کاروانی عاشقان ئاوا نەبوو؟
زوڵفی لادا خاڵی ڕووی دەرکەوت و هیچ ڕووی پێ نەدام
شەو چوو ئەستێرەی بەیان هات، ڕۆژی من پەیدا نەبوو
هەی داد هەی داد یار یار ئەی یار یار وەی دەی
بەستەیی زنجیری زولفی تۆم نیگایێ! ڕەحمەتێ!
ئەی تەبیبی میهرەبان! ئامان دڵم دێوانە بوو
یا نەخۆشی چاوی تۆم یا بێقەراری زوڵفی تۆ
عاشقی بێچارە قەت بێدەرد و واوەیلا نەبوو
ئامان ئامان ئامان ئامان ئامان ئای وەی
هۆنراوە: #وەفایی
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد