عەدنان کەریم

سوخمەی کۆنی

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
267
دەردم زۆرە جا دەکەم زاری
بۆت دەکەم زار و بێقەراری
چیبکەم تۆ لە من بۆچ بێزاری
تۆ وەنەوشەی ئەوەڵ بەهاری
تۆ وەنەوشەی ئەوەڵ بەهاری
خۆم بە قوربان سوخمەی کۆنی
وەک مێخەکبەند دەڕوا بۆنی
جا هاتووم بزانم چلۆنی
وێنەی شەمامە بە بۆنی
وێنەی شەمامە بە بۆنی
سینەت باغ و باغچەی ئیرەم
سەیرانگاهی ڕۆم و عەجەم
ناڕۆم تاکوو ماچت نەکەم
تۆ وەنەوشەی ئەوەڵ بەهاری
تۆ وەنەوشەی ئەوەڵ بەهاری
خۆم بە قوربان ئەو چاوانە
چاوی تۆ دەرد و دەرمانە
جا کوشتوومت هەر خۆت بیزانە
دەرمانم کە وەی ڕۆ بەو پەنجانە
دەرمانم کە بەو پەنجانە