یەدی شاکری

شار نووستووە

بە دەنگی: یەدی شاکری
شێوەزار: سۆرانی
205
لەم شارە هەزار چین و هەزار باوەڕی تیا هەیە
لەم شارە هەزار دادگا و ملیۆن داوەری تیا هەیە
لێرە کە ئەنگوست کەیتە ئاوە گشتی پێ ئەزانێ
بڕێ جار ڕۆژێ هەزار کەسیش بکوژی کەس نازانێ
شار نووستووە شار نووستووە
ڕایچەڵەکنن لێخەوتووە

لەم خاکە گیانە هەموو شتێ بەڵاڕێیا ئەچێ
ماسی ڕەشە بچکۆلەیش سەرلێشێواو دێت و دەچێ
لەم خاکە تاکەکەسە ئەبێ بە قوربانی کۆمەڵ
هیوا بە ژیان سیفرە و گیانە بە سەر دەسا ئەچێ
شار نووستووە شار نووستووە
ڕایچەڵەکنن لێخەوتووە

ئەو کەسەی هەموو ژینی لەنێو شەوا ڕابردوێ
ئەو کەسە چۆن ئەتوانێ ڕۆژ و خۆری پێ خۆش بوێ
بۆ ڕەفێق بچیت نەچیت نەتخەڵەتنێ فەرقی نییە
ئینسان کە خۆی لەبیر چوو چ ئێرە بێ چ ئێنە بێ
شار نووستووە شار نووستووە
ڕایچەڵەکنن لێخەوتووە