شیرین شیرین شیرینە چاوی چاوگی هەنگوێنەباڵای نەزم و گەردن بەرز نازدار و نازەنینەخانم خانم خانمە دەستی لەسەر شانمەجا چیم دەوێ لە دونیا خانم دەزگیرانمەناز ناز نازداری عەزیز دەنکە هەناریدەنکە دەنکە ماچم کە بگاتە سەد هەزاریجوانی جوانی جوانێ گیان ئەمشەو وەرە بۆ ماڵمانبە یەک دوو پێک مەستم کە نەمێنێ شەرم نێوانمانبا شەو با شەو با شەو بێ یارم لە کاتی خەو بێچرای مانگ خامۆش ئەکەم نەکا چاوی لە ئەو بێکەی دێ کەی دێ درەنگە ئەو پەرییەکەی بەهەشتیباوانم چاوەڕوانم بۆ عەیدمان باخی گشتیشیرین شیرین شیرینە لێوت سوور و شیرینەتوخدا بێبەریم مەکە لەو بزە و پێکەنینەعەزیزم لار و لەنجەت شار و شەقام شێت ئەکاداگیرکەری چاوانت گەنجان دەسبەسەر ئەکاژینی تازەتان پیرۆزە پیرۆزە بووک و زاوازەماوەنی کوردانەیە سەرچۆپیکێش ماڵاواچۆپی بەزم و شادییە لەبەر ماڵ و لە کۆڵانچەن جوانە دیمەنی ڕیزی گەنم و جۆی لاوانزەماوەند و هەڵپەڕکێ بە خۆشی زاوا و بووکێئەمشەو شەوی ئەوینە دەنگی دەوڵ و نەوا تێسەمای دەسماڵی هەریرە چاوچاوانی دڵدارانئاخۆ چەن کەس عاشق بێ چەن کوڕ شێت و سەرگەردانهەی بێ هەی بێ خانم بێ ئەمشەو واز بێنە لە نازتێی کە تێی کە تێی کە شەڕابی شیرازکوردە کوردستانەکەم خۆمت بە قوربان ئەکەمگوڵ و گوڵ و گوڵ و گوڵ و گوڵزارە دایمە شینە بەهارەجێگە و پێگەی ناسنازان؟ پڕ پڕ پڕ پڕ چاوبازانوڵاتی من وڵاتە هێمای ئاشتی و ئاواتیشاییە و چەپڵەڕێزانە بەخۆشی کوردستانەدەست دەست دەستی من و تۆ بێ دەست بگرین گەنم و جۆشاییە و ئاهەنگێڕانی چوارپارچەی کوردستانشیرین شیرین شیرینە چاوی چاوگی هەنگوێنەباڵای نەزم و گەردن بەرز نازدار و نازەنینەخانم خانم خانمە دەستی لەسەر شانمەجا چیم دەوێ لە دونیا خانم دەزگیرانمەناز ناز نازداری عەزیز دەنکە هەناریدەنکە دەنکە ماچم کە بگاتە سەد هەزاریجوانی جوانی جوانێ گیان ئەمشەو وەرە بۆ ماڵمانبە یەک دوو پێک مەستم کە نەمێنێ شەرم نێوانمانهەی بێ هەی بێ خانم بێ ئەمشەو واز بێنە لە نازتێی کە تێی کە تێی کە شەڕابی شیراز