عەزیز شاڕۆخ

لادە لادە

بە دەنگی: عەزیز شاڕۆخ
شێوەزار: سۆرانی
310
کوڵی دەروونم دابمرکێنە
دابمرکێنە ئەی هاوار دابمرکێنە
بەزەییەکت بێ تاوێ بمدوێنە
تاوێ بمدوێنە ئەی هاوار تاوێ بمدوێنە

ئەرێ لادە گیانا لادە تو خوا لادە وەڵڵا لادە
ئەرێ لادە لادە لادە
ڕووبەند پەشمینە خوێنت شیرینە
خوێنت شیرینە ئەی هاوار خوێنت شیرینە
هەم نارنجە و هەم بێیە
کەمبەرەشیرین لەکوێیە
پێی بڵێن بە یاری نازدار
مونتەزیرم لە ڕێیە
مونتەزیرم لە ڕێیە

غەریب و بێکەس من لێرە ماوم
من لێرە ماوم ئەی هاوار من لێرە ماوم
لە دووری تۆیە خوێن دێ لە چاوم
خوێن دێ لە چاوم ئەی هاوار خوێن دێ لە چاوم
ئەرێ لادە گیانا لادە تو خوا لادە وەڵڵا لادە
ئەرێ لادە لادە لادە
ڕووبەند پەشمینە خوێنت شیرینە
خوێنت شیرینە ئەی هاوار خوێنت شیرینە
هەم نارنجە و هەم بێیە
کەمبەرەشیرین لەکوێیە
پێی بڵێن بە یاری نازدار
مونتەزیرم لە ڕێیە
مونتەزیرم لە ڕێیە

شەرتە تا مردن من ڕەنجبەرت بم
من ڕەنجبەرت بم ئەی هاوار من ڕەنجبەرت بم
جا بێت و بمرم فیدای سەرت بم
فیدای سەرت بم ئەی هاوار فیدای سەرت بم

ئەرێ لادە گیانا لادە تو خوا لادە وەڵڵا لادە
ئەرێ لادە لادە لادە
ڕووبەند پەشمینە خوێنت شیرینە
خوێنت شیرینە ئەی هاوار خوێنت شیرینە
هەم نارنجە و هەم بێیە
کەمبەرەشیرین لەکوێیە
پێی بڵێن بە یاری نازدار
مونتەزیرم لە ڕێیە
مونتەزیرم لە ڕێیە