من و بادی سەحەر، یاران، عەجایب بێقەرارێکین
بە سەرگەردانیا هەردوو دەڵێی مەشغووڵی کارێکین
ئازیز ئەی فەڵەک ئەی ئای
لە هەمدەردت مەکە وەحشەت، وەرە بولبول ڕەفیقت هات
بناڵێین با بەجووت هەریەک، ڕەهەندەی گوڵ و زارێکین
ئازیز ئەی فەڵەک ئەی
بە دەنگی خۆش بمهێنە جۆش
بە بۆنی خۆش بمکە سەرخۆش
بژین بە کامەرانی، بە خۆشی و شادمانی
سەیری خۆت کەی ئەزانی، چەنە شیرین و جوانی
ئەی گوڵم عەمرم گوڵم
ئەمڕۆ فەسڵی بەهارە، کاتی گوڵ و گوڵزارە
دەرکەوە گوڵ
بولبول بەو دەنگە خۆشە لە بۆنی گوڵ بێهۆشە
دەستی گرت پیر و جوان بە سۆزی شمشاڵیش وان
هەی گوڵێ عەمرم گوڵێ
لەنجە و لاری وەکوو کەو، دڵ ناسرەوێ ڕۆژ و شەو بۆ یاری جوان
حەرامە خەو شەوانەم، دێوانەی ئەو کێوانەم
نازانم چییە ناوم، شێتی ئەگریجەی خاوم
هەی گوڵێ عەمرم گوڵێ
بە دەنگی خۆش بمهێنە جۆش
بە بۆنی خۆش بمکە سەرخۆش
بژین بە کامەرانی، بە خۆشی و شادمانی
سەیری خۆت کەی ئەزانی، چەنە شیرین و جوانی
هەی گوڵێ عەمرم گوڵێ
هۆنراوە: #سالم