بولبول فیداتم، بولبول فیداتم
حەیرانی سۆز و دەنگ و سەداتم
دەمێکە مەیلی لای یاران ئەکەم
تاسەی دیدەنی، نازداران ئەکەم
بدە لە شەقەی باڵی نەرم و سووک
بڕۆ تا چەمی خاسەی ناو کەرکووک
لەوێوە باخچەی، خانەقا دیارە
مێرغوزارێکی، تەڕ و ئاودارە
بنیشێرەوە، سەر لقی چڵێ
دەس کەرە ناڵە، هەردەم بۆ گوڵێ
زۆرم پێ خۆشە، وەک خونچەی بەهار
بگەشێیتەوە لە دەم جۆیبار
ئەو گوڵخونچەیە دەمی کاتەوە
خەمی کۆن و نوێم لەبیر باتەوە
پێی بڵێن تەنها هەر تۆ شای گوڵی
گوڵی سەربەستی و ئارامی دڵی
سەدای زیل و بەم مەینەت سەد تەرزەن
ئای ئازیز ئەی فەڵەک ئەی خەفەت ئای
خەفەت شادیشەن، خەم دەماخ بەرزەن
ئای ئازیز ئەی فەڵەک ئەی ئای فەڵەک ئەی ئای ئای ئای
پێی بڵێن تەنها هەر تۆ شای گوڵی
گوڵی سەربەستی و ئارامی دڵی