عەدنان کەریم

کەرکووک

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
246
کەرکووک شانازی ژینمی
کەرکووک هەناسەو تینمی
شنەی عەشق و ئەوینمی
کەرکووک تۆی خاکی کوردستان
تۆ خۆش ئاوازی ویژدانی
تاجی سەروەری گەرمیانی
قەتار و ئای ئای مەردانی
کەرکووک تۆی خاکی کوردستان
بابەگوڕگوڕ بەگوڕ هاتم
بۆ ئازادی وڵات هاتم
هەر تۆی هیوا و ڕێی نەجاتم
کەرکووک تۆی خاکی کوردستان
قەڵا دێرینەکەی کوردان
پەیامی زامداری گەرمیان
تۆ بووی بە قیبلە و نیشتمان
کەرکووک تۆی خاکی کوردستان
کەرکووک شانازی ژینمی
کەرکووک هەناسەو تینمی
شنەی عەشق و ئەوینمی
کەرکووک تۆی خاکی کوردستان
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری