بەهار خۆشە، قاسپەی کەو دێ
موژدەی شادی ساڵی نەو دێ
یار قەولی دا نیوەشەو دێ
ئەی یار ئەی یار دوورە یارم
بێ وی تاریکە ڕۆژگارم
بەهار خۆشە شاری سەردەشت
بچیە شاخی بچی بۆ گەشت
کۆڵمت سێوی باغی بەهەشت
ئەی یار ئەی یار دوورە یارم
بێ وی تاریکە ڕۆژگارم
ئەی یار ئەی یار ڕۆیی یارم
بێ وی تاریکە ڕۆژگارم
بەهار خۆشە شاری شنۆ
کوڵمت جوانتر لە گوڵەهێرۆ
شۆخ و شەنگی تۆ چاوهەڵۆ
ئەی یار ئەی یار دوورە یارم
بێ وی تاریکە ڕۆژگارم