عەدنان کەریم

سوورەگوڵم

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
310
لە ناو دەریای یادەکانی تۆ
من مەلەی ئازاری عەشقی تۆ ئەکەم سوورەگوڵم
شەوانە لەگەڵ ئەستێرەکان ڕازی دووری تۆ
بۆ مانگ و دەریا جێدەهێڵم ئەی نازەنینم
شەوانە لەگەڵ ئەستێرەکان ڕازی دووری تۆ
بۆ مانگ و دەریا جێ دەهێڵم ئەی سوورەگوڵم
لەنێو گوڵزاری عەشقی یاران
وەک مەل دەخوێنم بۆ تاقەگوڵم، سوورەگوڵم
لەگەڵ شنەی بای شەماڵدا
بۆنی وەنەوشەی هەناسەی عەشقت وا گەییشتە لام سوورەگوڵم
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری