با هەتاوی چاوی ڕوونت بە یەکجاری بمسووتێنێ
تا شنەی عەشقی تۆ بە ڕووما هەڵکا بارانی سەرنجت بە سەرما داکا
دیدارت بەهارە، نێرگزی هێناوە
ئەوینت هەتاوە، لە پاییز جێماوە
کە تو دێی نەسیمی ئەوین دێتەوە
دڵ وەکوو پەڕەی گوڵ هەر دەشنێتەوە
کەی دێیتەوە نەرمە باران بۆ باخی بەهاری خۆشەویستیم
کەی دێیتەوە خۆری ئاسمان بۆ ڕەنگی نیگاری پڕ لە هەستیم
چاوەڕێی خەندەیە دڵگەرمە بە سۆزی عەشقی پاکم
وەک شەماڵ لێم هەڵکە بێرەوە بۆ خەونی شەوی تاکم
وەک هەوری لای بەهار خونچە بدوێنە
ئەستێرە و مانگەشەو لەڕێی ئەوینا
من بە کاتی چرۆ و گەڵا چاوەڕوانی خۆری چاوتم
شنەی نەرمی نیسارانم هێشتا وێڵی زوڵفی خاوتم
ئامان، ئامان ئۆف خودا
بیرەوەریت وەک برووسکە هەوری یادم ئەسووتێنێ
هاتنەوەی تۆ بەهارێکە و ڕەنگی تازە ئەخوڵقێنێ
ئامان، ئامان ئۆف خودا
چاوەڕێی خەندەیە دڵگەرمە بە سۆزی عەشقی پاکم
وەک شەماڵ لێم هەڵکە بێرەوە بۆ خەونی شەوی تاکم
وەک هەوری لای بەهار خونچە بدوێنە
ئەستێرە و مانگەشەو لەڕێی ئەوینا
هۆنراوە: #ئەحمەد_محەمەد