عەدنان کەریم

عەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا (گۆمی خوێن)

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
220
عەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا؟
چ قەوماوە؟ دڵی تۆ بۆچی گۆڕا؟
ئەتۆ وا زوو لەبیرت کردم ئەمما
فەرامۆشت نەکەم شەرتە لە گۆڕا
لە من ڕا خۆ خەتایەک ڕووی نەداوە
ئەدی بێ مەیلی بۆ ڕووی دا لە تۆ ڕا
ئەسیری کەزیەتە کۆتری دڵی من
دەبێ حاڵی چ بێ کۆتر لە تۆڕا؟
سەر و ماڵ و کەماڵ و بیر و هۆشم
لە نەردی عیشقی تۆوا پاکی دۆڕا
لە چاوم دێ بەخوڕ فرمێسکی خوێنین
کەچی ئەم گۆمە خوێنە هەڵنەچۆڕا
من و لاشەی پەپوولە ماینەوە و بەس
شەوی دووری، شەمیش تواوە لە کۆڕا
هۆنراوە: #هێمن