کیژە کوردەکەی کەمەرەشل گۆنا گوڵناری
شنەی نەسیمی کەمەرەشل سوبحی بەهاری
کەمەرەشل کەمەرەشل جا کەمەرەت بۆ دێنم
کورە شل شل بیبەسە دەی با خاس بتبینم
ڕەشە ڕیحانە کەمەرەشەل خوەمی پێ ڕەش کەم
لە دوای باڵای تۆ کەمەرەشل دڵ بە کێ خوەش کەم
کەمەرەشل کەمەرەشل جا کەمەرەت بۆ دێنم
کورە شل شل بیبەسە دەی با خاس بتبینم
بەهار بۆ کەسێ کەمەرەشل خوەیشی بەهار بێ
جا ئەو وەکوو من ماڵوێران دڵەکەی غەمبار بێ
کەمەرەشل کەمەرەشل جا کەمەرەت بۆ دێنم
کورە شل شل بیبەسە دەی با خاس بتبینم
هەی داد هەی بێداد کەمەرەشل ئەمە حاڵ نییە
کەس بە دەردی کەس ماڵوێران ئاگادار نییە
کەمەرەشل کەمەرەشل جا کەمەرەت بۆ دێنم
کورە شل شل بیبەسە دەی با خاس بتبینم
ڕەشە ڕیحانە کەمەرەشەل خوەمی پێ ڕەش کەم
لە دوای باڵای تۆ ماڵوێران دڵ بە کێ خوەش کەم
کەمەرەشل کەمەرەشل جا کەمەرەت بۆ دێنم
کورە شل شل بیبەسە دەی با خاس بتبینم