لە دامێنی چیای ژینا منی ئاوارە وەستاوم
ئەمەوێ سەر کەوم بۆ کەل بەڵام بێ هێز و داماوم
کە هەنگاوێ ئەنم هەنگاوی دووهەم یاریدەم نادات
نییە ئومێدی سەرکەوتن لەبەر کەم تینی هەنگاوم
ژیانێکی پەرێشانی سەراپا هاودەمی ژانە
سەرم سوڕماوە بەم حاڵە هەتا ئێستاکە چۆن ماوم