یەدوڵا یەخچاڵی

ئەو کچە کوردە

بە دەنگی: یەدوڵا یەخچاڵی
شێوەزار: سۆرانی
205
ئەو کچە کوردە نازارە ڕەنگزەرد و لێو بەبارە
بەرگی ڕەشی پۆشیوە و وا مەلوول و غەمبارە
دەردت لە ماڵم کەوێ دڵ بەبێ تۆ ناسرەوێ
وەرە ئارامی گیانم تا ماوم تۆم خۆشەوێ
دڵ بۆت پڕ ئاخ و دەردە بێ تۆ هەناسەم سەردە
قەزات لە ماڵم کەوێ ئەو ڕەنگەت بۆچی زەردە

لە تەنیایی بە یادی ڕۆحی مەجنوون خەیاڵی گەشتی دەشت و دەرمە ئەمشەو
بە ناخون کاری فەرهاد دێ لە دەستم وەها شاهۆ لە ناڵەم گەرمە ئەمشەو