قادر ئەلیاسی

ئەچمە جوانڕۆ

بە دەنگی: قادر ئەلیاسی
شێوەزار: سۆرانی
290
ئەچمە جوانڕۆ من ئەوساڵ بەهارێ
تا لە دڵ دەرکەم گەرد و غوبارێ
تاوێ ئەو شوێنە ئەکەم بە ماوا
تاوێ ئەو شوێنە من ئەکەم بە ماوا
سەرێ ئەکێشمە قەڵای میراوا

چەن خۆشە سەیری ئەو کەژ و هەردەوە
ئەو دەشت و دۆڵە ئەو ماهـ و زەردە
خۆشە سەیرانی ئەو ناوە بە مەیل
ڕۆژ لە بەنیگەز ئای شەو لە دەشتی لەیل ئاخ
ڕۆژ لە بەنیگەز وای شەو لە دەشتی لەیل ئاخ

ڕوان ڕووگەی دڵ، بازان سۆمای چاو
زمکان ڕووباری سەرچاوە و سەراو
ساراوەن، ناراو، ڕێزە و هاڵانی
کۆیڵەو ماکوان تا کەڵەخانی

گەشتێ ساز ئەکەم لەو دەوروبەرە
هەوارگەی دواییم لای ڕوانسەرە
خۆشە سیرانی ئەو ناوە بە دڵ
هۆبە بە هۆبە گیان مەنزڵ بە مەنزڵ
هۆبە بە هۆبە وای مەنزڵ بە مەنزڵ
ئەچمە جوانڕۆ من ئەوساڵ بەهارێ
تا لە دڵ دەرکەم گەرد و غوبارێ

زۆر سپاسی مامۆستا قادری خۆشەویست دەکەین کە دەقی ئەم گۆرانییەی بۆ ناردین