عەبەی مەلا

هۆ لەیلی

بە دەنگی: عەبەی مەلا
شێوەزار: سۆرانی
217
نارنج لەگەڵ پرتەقاڵ هۆ لەیلی
سنگت دووکانی بەقاڵ هۆ لەیلی
ئەستێرە و لە ئاسمانە هۆ لەیلی
ئەی لە یاری من بوون بە خاڵ هۆ لەیلی
یارەکەم لە من زیزە هۆ لەیلی
لۆمەم دەکەن کوڕ و کاڵ هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی لەیلی...
چاو ئەستێرەی سیوەیلی مەڕۆ سیوەیلی
دەرهەق بە من بێمەیلی بۆ بێمەیلی

نارنج لەگەڵ لیمۆیە هۆ لەیلی
ماڵیان لەسەر خڕێیە هۆ لەیلی
بەردەرکی ماڵە یارم هۆ لەیلی
ئەی مەراغە و جادەڕێیە هۆ لەیلی
من ئەو جێگام پێ خۆشە هۆ لەیلی
ماڵی کەژاڵی لێیە هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی لەیلی...
چاو ئەستێرەی سیوەیلی مەڕۆ سیوەیلی
دەرهەق بە من بێمەیلی بۆ بێمەیلی

نارنج لەگەڵ هەنارە هۆ لەیلی
سینگ کوێستانی خاڵدارە هۆ لەیلی
گەر عالەم بکا تکام هۆ لەیلی
دەسهەڵگر نیم لەو یارە هۆ لەیلی
ئاوری لە من بەرداوە هۆ لەیلی
جووتێ چاوی خومارە هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی لەیلی...
چاو ئەستێرەی سیوەیلی مەڕۆ سیوەیلی
دەرهەق بە من بێمەیلی بۆ بێمەیلی

هاتم لەلای شنۆیە هۆ لەیلی
کوڵمی گوڵی لیمۆیە هۆ لەیلی
ئاوری لە من بەرداوە هۆ لەیلی
باریکە و چاوهەڵۆیە هۆ لەیلی
دە وەرە ئاوێزانت بم هۆ لەیلی
ئەو دڵەم بۆت لە ڕۆڕۆیە هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی لەیلی...
چاو ئەستێرەی سیوەیلی مەڕۆ سیوەیلی
دەرهەق بە من بێمەیلی بۆ بێمەیلی

یاڵڵا یا سوڵتان هاوار هۆ لەیلی
دەڕوانێتە بورهانی هۆ لەیلی
ئاوری لە من بەرداوە هۆ لەیلی
دوو چاوی ڕەش و جوانی هۆ لەیلی
کیژۆڵەی کورد قەدباریک هۆ لەیلی
گوڵە لە نێو باغانی هۆ لەیلی
پێم گوت ئاوێزانت بم هۆ لەیلی
ئەی دەبا قەدرم بزانێ هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی لەیلی...
چاو ئەستێرەی سیوەیلی مەڕۆ سیوەیلی
دەرهەق بە من بێمەیلی بۆ بێمەیلی
ئەی ئەمن مردووم و تۆ لەیلی تۆ لەیلی